گۆڕانكاری له‌حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی ده‌كرێت و پێنج وه‌زیر متمانه‌یان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌

 گۆڕانكاری له‌حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی ده‌كرێت و پێنج وه‌زیر متمانه‌یان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سیاسی رایگه‌یاند، ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بۆ كابینه‌كه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی پێنج پۆستی وزاری كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌، دورخستنه‌وه‌ی عه‌لی عه‌لاویه‌ له‌ پۆستی وه‌زیری دارایی عێراق.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سیاسی رایگه‌یاند، هه‌نگاوی یه‌كه‌می گۆڕانكاری له‌ كابینه‌كه‌ی كازمی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ پرسیاركردن ده‌بێت له‌ وه‌زیره‌كان، پاشان ده‌نگ به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ پێنج وه‌زیر ده‌درێت.

به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌ خراپی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ته‌كان، ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ گۆڕینی پێنج وه‌زیر


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌ خراپی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ته‌كان، ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ گۆڕینی پێنج وه‌زیر، به‌ڵام لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان تا ئێستا جدی نه‌بون له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت شه‌ش مانگی ماوه‌ و پشوی په‌رله‌مانیش نزیك بوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی، "هه‌ریه‌ك له ‌وه‌زیره‌كانی عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی، عه‌لا جبوری وه‌زیری بازرگانی، مه‌نهه‌ل عه‌زیز خه‌باز وه‌زیری پیشه‌سازی، مه‌جید حه‌نتوش وه‌زیری كاره‌با ، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وت تێوه‌گلاون له‌خراپی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ته‌كانیان".

هه‌نگاوی یه‌كه‌می وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ پێنج وه‌زیری كابینه‌كه‌ی كازمی به‌ پرسیاركردن ده‌ستپێده‌كات


یه‌كێك له‌ په‌رله‌مانتارانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق كه‌ نه‌یویستوه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت رایگه‌یاندوه‌، هه‌نگاوی یه‌كه‌می وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ پێنج وه‌زیری كابینه‌كه‌ی كازمی به‌ پرسیاركردن ده‌ستپێده‌كات، دواتر ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و متمانه‌یان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌.

ئاڕاسته‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ پێنج وه‌زیر، به‌هۆی شكستی ئه‌و وه‌زیرانه‌ بوه‌ له‌ ئه‌ركو كاره‌كانیدا و بونه‌ته‌هۆكار بۆ دروستكردنی چه‌ندین قه‌یران


وتیشی، "ئاڕاسته‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ پێنج وه‌زیر، به‌هۆی شكستی ئه‌و وه‌زیرانه‌ بوه‌ له‌ ئه‌ركو كاره‌كانیدا و بونه‌ته‌هۆكار بۆ دروستكردنی چه‌ندین قه‌یران، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ئابوری و دارایی، ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی كوتله‌كان پشتگیری پشتگیری ئه‌و ئاراسته‌یه‌ بكه‌ن، هه‌نگاوی لێپرسینه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات".

لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت له‌دوای پشوه‌كانی سه‌ری ساڵی زاینی عه‌لی عه‌لاوی بانگهێشتی په‌رله‌مان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی پرساندن، چونكه‌ فێڵ له‌ سیڤیه‌كه‌یدا هه‌بوه‌.
\






خەندان
Top