گفتوگۆی كازمی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان له‌باره‌ی چاككردنی كراسه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه
له سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ ئه‌نقه‌ره، پاره و به‌خشینی توركه‌كانمان وه‌رگرت
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، "له سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ ئه‌نقه‌ره، پاره و به‌خشینی توركه‌كانمان وه‌رگرت، كه له كۆنگره‌ی كوێتدا په‌سه‌ند كرا".
سه‌رۆكی توركیا هاوڕێی شه‌خسی منه، له‌وێ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی كۆن كۆبومه‌وه، كراسه‌كه‌می ڕێكخست، كێشه له كوێیه؟
وتیشی، "سه‌رۆكی توركیا هاوڕێی شه‌خسی منه، له‌وێ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی كۆن كۆبومه‌وه، كراسه‌كه‌می ڕێكخست، كێشه له كوێیه؟، له ئه‌ردۆگانم پرسی، ئایا كێشه‌ی عێراق ته‌نها كراسه‌كه‌یه یان پێنج ملیار دۆلاره‌كه؟ به‌ڵام ئه‌ردۆگان مه‌راسیمێكی گه‌وره‌ی شایسته به عێراق رێكخست نه‌ك ته‌نها مسته‌فا كازمی".
ئەردۆگان دەستی بۆ ملیوانی کراسەکەی کازمی برد و رێکیخست، ئەوەش دەنگدانەوەی لای عێراقیەکان لێکەوتەوە
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 17ی ئه‌م مانگه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی كرد، پاش گەیشتنی کازمی بە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، ئەردۆگان دەستی بۆ ملیوانی کراسەکەی کازمی برد و رێکیخست، ئەوەش دەنگدانەوەی لای عێراقیەکان لێکەوتەوە.
ڤیدیۆكه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا دیاره كاتێك مسته‌فا كازمی له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داده‌به‌زێت، ملیوانی كراسه‌كه‌ی رێك نییه و سه‌رۆك كۆماری توركیاش بۆی رێكده‌كاته‌وه.
ئه‌و دیمه‌نه، له ماڵپه‌ڕ و هه‌ژماره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، له‌ناو ڤیدیۆكانی مه‌راسیمی پێشوازییه‌كه‌دا لابراوه و له‌ئێستادا ڤیدیۆكان بێ ئه‌و دیمه‌نه له ماڵپه‌ڕه فه‌رمییه‌كان دانراون.
خه‌ندان-