باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا: سیستمی وەرگرتنی ڤیزا نەگۆڕاوە
باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سیستمی وەرگرتنی ڤیزا نەگۆڕاوە و لە ماوەی داهاتوویشدا هەر بەو شێوازە بەردەوام دەبێت.
باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە دیداری نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و مستەفا کازمی، سەرۆککوەزیرانی عێراق باس لە لابردنی سیستەمی ڤیزا کراوە کە بگەڕێنەوە بۆ رێککەوتنی ساڵی 2009.
باڵیۆزخانەی تورکیا باس لەوە دەکات کە ئەردۆغان و کازمی رێککەوتوون نەخشەڕێیەک بۆ سیستمی ڤیزای نێوان هەردوو وڵاتەکە دابنێن بۆ ئەوەی لەو بارەیەوە بگەڕێنەوە بۆ ئەو رێککەوتنەی ساڵی 2009.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە ناوهندی وهرگرتنی ڤیزا سهر به كۆمپانیای "Gateway Management"ـە كه كاری دابینكردنی ڤیزای تورکیایه.
بەپێی رێککەوتنی ساڵی 2009ی نێوان عێراق و تورکیا هاووڵاتیی هەردوو وڵاتەکە دەتوانن بەبێ سەردانیکردنی باڵیۆزخانە یان کۆنسوڵخانە لە دەروازە سنوورییەکاندا ڤیزای گەشت وەربگرن.
ئەو رێککەوتنە بۆ ئەوە بوو کە ئاسانکاری بۆ گەشتیارانی هەردوو وڵات بکرێت، کەچی تورکیا لەلای خۆیەوە کارکردنی بە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە وەستاند.
rudaw -