تۆڕێکی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ لە بەغدا ئاشکرا دەکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە 21-12-2020، ئاژانسی هەواڵگریی و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، چوار ئەندامی ئەو تۆڕە مافیاییە لە ناوچەی کەڕادە لە بەغدا، دەستگیر کراون.
ئاژانسی هەواڵگریی و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان لە عێراق هەروەها رایگەیاندووە، ئەو چوار کەسە لە کاتی کڕین و فرۆشتنی منداڵێک، دەستگیر کراون.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشبدراوە، کە ئەو چوار دەستگیرکراوە بە پاساوی چارەسەرکردنیان لە دەرەوەی وڵات، خەڵکیان دەخەڵەتاند و دواتر بازرگانییان بە ئەندامانی جەستەیان دەکرد.
باسنيوز