دژه تیرۆری عێراق ئاماری ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش لە ساڵی (2020) راگه‌یاند
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، "به پشتیوانی هێرشی ئاسمانی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌زگای دژه‌تیرۆر توانیویه‌تی (292) چه‌كداری داعش ده‌ستگیر بكات و (206) كه‌سیان لێبكوژێت".
به‌یاننامه‌كه روونیشیكرده‌وه، "یه‌كه‌ی ئه‌منی ئه‌لیكترۆنی سه‌ر به ده‌زگای دژه‌تیرۆر، سه‌ركه‌وتوو بووه له چاودێریكردنی (26) هه‌زار و (280) ئه‌ژماری گرووپه تیرۆریستییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه كراوه، "ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژه‌تیرۆر، ئامانجی درووستكردنی ژینگه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیره بۆ هاووڵاتیانی عێراق، كه گرووپه‌كانی تیرۆریستی له رێگه‌ی هێرشی ئه‌لیكترۆنی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و توندڕه‌وی، پشێوی درووست ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه: RT
k24 -