ئەڵمانیا بڕیاری عێراقی پەسەند كرد و هێزەكانی لەم وڵاتە دەكێشێتەوە

لەمبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دووپاتی كردەوە كە بڕیاری حكوومەتی عێراق قبووڵ دەكەن بۆ چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەكان لەم وڵاتە و هێزەكانیان لە عێراق دەكشێننەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە پرسی ململانێی ئەمریكا و ئێران دەخەنە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایش.
لەلایەكی ترەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڕیارە نوێیەكەی ئێرانی لە بارەی كشانەوە لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی، بە پێشێلكردنێكی تری ئەم وڵاتە وەسف كردووە.
جێی باسە دوێنێ یەكشەممە پەرلەمانتارانی شیعەی عێراق پرۆژەبریاری كردنە دەرەوەی هێزە بیانییەكانیان لە عێراق پەسەند كرد.
باسنيوز