چەکدارانی نەناسراو بەڕێوەبەری چەند قوتابخانەیەکی ئەهلیی بەسرە دەکوژن

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، چەکدارەکان بە سواری ماتۆڕەوە، لە ئەمڕۆ دووشەممە 6-1-2020 دەستڕێژی گوللەیان لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی گرووپی حەمدان، کردووە.
چەکدارەکان نەناسراو بوونە و لە شارۆچکەی ئەبولخەسیب لە بەسرە، دەتڕێژی گوللەیان لەو بەڕێوەبەرە کردووە و دەستبەجێ کوشتوویانە.
بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان گرووپ و میلیشیای چەکداریی توندڕەو، تاوانکاری و تیرۆریستی لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەتەوە، کە بە ئارەزووی خۆیان و بەپێی بەرژەوەندیی ئەو لایەنەی کاری بۆ دەکەن، کردەی تاوانکاری و تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
باسنيوز