هاوپەیمانی بنیادنان سێ کەسی دیکە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندید دەکات

محەمەد تۆفیق عەللاوی، وەزیری پێشوتری گەیاندنی عێراق و سیاسەتمەداری سەربەخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەگەڵ هەریەک لە فەریق روکنی خانەنشین، عەبدولغەنی ئەسەدی و ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران، تۆفیق یاسری لە لایەن هاوپەیمانی بنیادنان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق کاندید کراون.
بە کاندیدکردنی ئەو کەسایەتییانە وڵات نزیک دەبێتەوە لە دەربازبون لەو قەیرانەی کە روبەڕوی بوەتەوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، بە کاندیدکردنی ئەو کەسایەتییانە وڵات "نزیک دەبێتەوە" لە دەربازبون لەو قەیرانەی کە روبەڕوی بوەتەوە.
26ی ئەم مانگە، سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌سعه‌د عیدانی كاندیدی هاوپه‌یمانی بنیادنانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ره‌تكرده‌وه
26ی ئەم مانگە، د. بەرهەم ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌سعه‌د عیدانی كاندیدی هاوپه‌یمانی بنیادنانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ره‌تكرده‌وه، له‌نامه‌یه‌كدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی کردوە ئاماده‌یی بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه ده‌ربڕی.
هاوپەیمانی بینا ژمارەیەك لایەنی شیعە نزیک لە ئێران لەخۆدەگرێت لەسەرویانەوە هاوپەیمانی فەتح، بە سەرۆكایەتی هادی عامری و دەوڵەتی یاسا
هاوپەیمانی بینا ژمارەیەك لایەنی شیعە نزیک لە ئێران لەخۆدەگرێت لەسەرویانەوە هاوپەیمانی فەتح، بە سەرۆكایەتی هادی عامری و دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق.
عەللاوی کە ئامۆزای سەرکردەی هاوپەیمانی وەتەنییە و ئەیاد عەللاوی، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراقە باسی لەوەکردوە، "کاندیدکردنی ئەو سێ کەسایەتییە سەربەخۆیە لە لایەن هاوپەیمانی بینا وەک وەڵامدانەوەی خواستی خۆپیشاندەران بوە کە داوا دەکەن کاندیدی سەرۆک وەزیرانی داهاتوی عێراق سەر بە هیچ هێز و لایەنێکی سیاسیی نەبێت".
عەللاوی هیوای خواستوە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوڵاتییان و نوێنەرانی خۆپیشاندەران بگەنە دیارییکردنی یەکێک لەو سێ کەسایەتییە
عەللاوی هیوای خواستوە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوڵاتییان و نوێنەرانی خۆپیشاندەران بگەنە دیارییکردنی یەکێک لەو سێ کەسایەتییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران.
جەختی لەوەشکردوە، ئەو ئامادە نییە ئەو پۆستە وەربگریت ئەگەر رەزامەندی خۆپیشاندەرانی لەسەر نەبێت، کە ئامانجی خزمەتکردنی وڵاتە لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت.
هەفتەی رابردو هاوپه‌یمانی بنیادنان له‌سه‌ر نامه‌كه‌ی سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق كه راسپاردنی كاندیده‌كانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تكرده‌وه و ئاماده‌یی بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه راگەیاند، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکردوە، "سەرۆک کۆمار كات به‌فیڕۆ ده‌دات".
رانه‌سپاردنی ئه‌سعه‌د عیدانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق لەلایان سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح پێشێلكردنی ده‌ستوره
راشیگەیاندوە، "رانه‌سپاردنی ئه‌سعه‌د عیدانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق لەلایان سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح پێشێلكردنی ده‌ستوره، داواش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ین رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر به سه‌رۆك كۆمار بگرێته‌به‌ر".
لە 25ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی باشوری عێراق بەردەوامە، سەرەتا داواکاری خۆپیشاندەران هەڵوەشاندنەوەی حکومەت بو، بەڵام لە ئێستادا داوای گۆڕینی سیستمی سیاسی و دادگایی‌کردنی گەنەدەڵکاران دەکەن.
ئەسعەد عیدانی سێیەم کاندیدبو، کە لە لایەن خۆپیشاندەران و سەرۆک بەرهەمەوە بۆ راسپاردنی بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتوی عێراق رەتدەکرێتەوە
ئەسعەد عیدانی سێیەم کاندیدبو، کە لە لایەن خۆپیشاندەران و سەرۆک بەرهەمەوە بۆ راسپاردنی بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتوی عێراق رەتدەکرێتەوە، پێشتریش هەریەکە لە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد شەیاع سودانی و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حکومەتی کاربەڕێکەر، قوسەی سوهەیل-یان بۆ پۆستی سەرۆک وەریزان رەتکردبوەوە.
سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ئێستادا به‌بێده‌نگی كات ده‌كوژێت له‌به‌رامبه‌ر رانه‌سپاردنی كاندیدی ئێمه‌دا، كه گه‌وره‌ترین كوتله‌ین
هاوپه‌یمانی بنیادنان ئەوەشی خستوەتەڕو، "سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ئێستادا به‌بێده‌نگی كات ده‌كوژێت له‌به‌رامبه‌ر رانه‌سپاردنی كاندیدی ئێمه‌دا، كه گه‌وره‌ترین كوتله‌ین، نایه‌وێت به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستور جێبه‌جێبكات، چونكه ئێمه كه گه‌وره‌ترین كوتله‌ین هیچ گومانێك هه‌ڵناگرێت".
لەكاتێكدا پێگەی سەرۆكایەتی كۆمارم گرتە ئەستۆ لەسەر به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل سوێندم خواردوه، كه ده‌بێت بیانهێنمه‌جێ و به‌رگریان لێ بكه‌م
سەرۆک بەرهەم لەنامەکەیدا باسی لەوەکردوە، "لەكاتێكدا پێگەی سەرۆكایەتی كۆمارم گرتە ئەستۆ لەسەر به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل سوێندم خواردوه، كه ده‌بێت بیانهێنمه‌جێ و به‌رگریان لێ بكه‌م، ئه‌مڕۆ به‌رپرسیارێتیەكی نیشتمانی لە ئەستۆی سەرۆكدایە كه ده‌بێت پشتیوانبم لە لێكتێگەیشتنەكان بۆ دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی داهاتو، كە بەرژەوەندیەكانیش وا دەخوازێت و پێویسته له‌سه‌ر ئەو كاندیدە هۆكاربێت بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كان بێ مشت‌ومڕ و ده‌بێت جێگه‌ی ویست و خواستی گه‌لی عێراق بێ كه ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌تی هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كانن".
سەرۆک بەرهەم رونیکردەوە، "له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه كاندیدی ئێستای پێدیاریكراوه، له‌ده‌قی پابه‌ندبونه‌كان بە ده‌ستور ده‌رچوه، به‌وهۆیه‌وه ئاماده‌یی خۆم بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له‌پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌رده‌بڕم له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، تا له‌ژێر ڕۆشنایی به‌رپرسیارێتی خۆیاندا وه‌ك نوێنه‌رانی گه‌ل، بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن كه به‌گونجاوی ده‌زانن، به‌دڵنیاییه‌وه هیچ خێرێك له‌پێگه‌و پله‌یه‌كدا نابێت كه له‌خزمه‌تی خه‌ڵكدا نه‌بێت و گره‌نتی مافه‌كانیان نه‌كات".
خەندان