كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار سازش ناكات

كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار سازش ناكات
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكدا ئه‌ندامی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان فریاد ره‌واندوزی دووپاتی كرده‌وه‌ كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌ سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق ناكات، هیچ سازشێكیشی پێ قبوڵ ناكرێ له‌ سه‌ر حیسابی كورد به‌ ئه‌نجام بگات.

ره‌واندوزی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌موو پۆسته‌ سیادییه‌كان له‌گه‌ڵ كێشه‌ سیاسییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ، هه‌ر بۆیه‌ كێشه‌ی سه‌رۆكاایه‌تی كۆمار به‌ نیسبه‌ت كورده‌وه‌ بۆته‌ گرێ.

روونیشی كرده‌وه‌ زۆربه‌ی كوتله‌ سیاسییه‌كان ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه‌ دووباره‌ ده‌نگ به‌ جه‌لال تاڵه‌بانی بده‌نه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی، جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كورد سازش له‌ سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ ناكات.

له‌ گرنگترین ئه‌و خالاَنه‌ی له‌ ناو وه‌ره‌قه‌ی كوردی داهاتووه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌ بۆ كورد، ته‌واوی پێكهاته‌كانی ناو كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانیش رازین له‌ سه‌ر دووباره‌ كاندید كردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ ئه‌و پۆسته‌.
Top