عه‌لی بابان به دووری ده‌زانێ پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان له عێراق هه‌ر ئه‌نجام بدرێت
وه‌زیری پلاندانانی عێراقی عه‌لی بابان پێشبینی كرد پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان كه برِیاره له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌رِێوه بچێت، به هۆی دابه‌ش بوونی عێراقییه‌كان ئه‌نجام نه‌درێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بابان پێشبینی كرد پرۆسه‌كه هه‌ر ئه‌نجام نه‌درێت، رایگه‌یاند ئێستا پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان گه‌یشتۆته قۆناخی سازش كردن له نێوان كوتله سیاسییه‌كان، هیچ عێراقییه‌كیش ئاماده‌نییه ناسنامه‌و شوناسی خۆی له پرۆسه‌كه له ده‌ست بدات.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وه‌زیری پلاندانانی عێراقی، دووپاتی كرده‌وه دوو مه‌رج هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان، یه‌كه‌میان سه‌قامگیری ئه‌منی ولاَت، دووه‌م سه‌قامگیری سیاسی، هه‌ر كاتێكیش ئه‌و دوو مه‌رجه نه‌هاتنه‌دی ناكرێ قسه له سه‌ر پلاندانان بكرێت چونكه هیچ پلانێك به بێ ژینگه‌یه‌كی سه‌قامگیری ئه‌منی و سیاسی و سه‌ركه‌وتوو نابێت، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هه‌ر دوو مه‌رجی سه‌قامگیری ئه‌منی و سیاسی له عێراق بوونیان نییه.