كراولی: كاندید كردنی مالیكی تاكه پشتگیری نییه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند پێشوازی له‌و رێوشوێنانه ده‌كات كه ئامانجیان په‌له كردنه له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاندید كردنی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانییه‌وه تاكه پشتگیری نییه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه فیلیپ كراولی رایگه‌یاند ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاندید كردنی مالیكی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانییه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق به تاكه پشتگیری نازانێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ڵكو ده‌بێت حكومه‌ت له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی پێكبهێنرێت و هه‌موو لایه‌ك به‌شداربن تێیدا، چونكه به‌شداری كردنی هه‌موو لایه‌ك به‌رقه‌راری سیاسی و ئه‌منی و ئابووری و بازرگانی به‌رپاده‌كات.
روونیشی كرده‌وه واشنتۆن پێشوازی له هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و ده‌ست پێشخه‌ری و رێوشوێنانه ده‌كات كه چ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانی یاخود هه‌ر لایه‌نێكی دیكه گیراونه‌ته به‌ر بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه هیچ كاندیدێك له كاندیدێكی دیكه شیاوتر نییه، به‌ڵكو ئاره‌زوو ده‌كات كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست نیشان بكرێت كه هه‌موو لایه‌ك له سه‌ری رازیبن.