نوری مالكی به‌فه‌رمی بووه كاندیدی شیعه
له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێدا كه تێیدا هه‌ر یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و حزبی فه‌زیله ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بوون، هاوپه‌یمانی نیشتمانی برِیاریدا به فه‌رمی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو هه‌ڵبژێرێ.
دوای به دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان گرێدا‌و تێیدا ته‌واوی ورده‌كاری كاندید كردنی مالیكیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو بۆ رۆژنامه‌نووسان روونكرده‌وه‌و داوایان له په‌رله‌مانیش گرت په‌له بكات له گرێدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ له كورترین ماوه‌دا حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و حزبی فه‌زیله به‌هۆی هه‌ڵوێستی ره‌وتی سه‌در كه پشتگیری له كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی كرد، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی نه‌بوون بۆ هه‌ڵبژاردنی مالیكی، هه‌ردوای راگه‌یاندنی كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی هه‌ریه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و حزبی فه‌زیله‌و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان گرێدا، سه‌باره‌ت به دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی.