كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ دانووستانه‌كانی داهاتوودا له‌ سه‌ر دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كارده‌كات

كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ دانووستانه‌كانی داهاتوودا له‌ سه‌ر دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كارده‌كات
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی لێژنه‌ی دانووستكاری كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان زانا رۆستایی دووپاتیكرده‌وه‌ ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه‌ كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان ده‌ست به‌ دانووستانه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ كوتله‌ عێراقییه‌كان.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا رۆستایی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و كارنامه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كین كه‌ شاندی كوردی له‌ به‌غدا كاریان له‌ سه‌ر ده‌كات.

رۆستایی باسی له‌وه‌شكرد شاندی كوردی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی و نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ ده‌ست به‌ دانوستانه‌كانی ده‌كاته‌وه‌.

برِیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی خۆی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بخاته‌ به‌رده‌م كوتله‌ عێراقییه‌كان، هه‌روه‌ها كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان كارنامه‌ی خۆی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ خستۆته‌ روو كه‌ له‌ 19 خاڵی سه‌ره‌كی پێكهاتووه‌و گرنگترینیان وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوورییه‌.
Top