سه‌ركرده سوننه‌كانی ناو ئه‌لعێراقییه نایانه‌وێ عه‌للاوی ببێته سه‌رۆك وه‌زیران
به گوێره‌ی سه‌رچاوه نزیكه‌كان له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سه‌رانی سوننه له ناو كوتله‌كه له ترسی ئه‌وه‌ی پۆسته سیادییه‌كان له ده‌ست نه‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین سه‌رۆكی كوتله‌كه ئه‌یاد عه‌للاوی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو بگرێته ده‌ست.
له دوێنێ شه‌ممه‌وه ئاراسته‌كان له ناو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌ره‌و لێكترازان و جیابوونه‌وه‌ی باڵه‌كان هه‌نگاو ده‌نێن، خه‌ریكه هه‌ڵوێستی به‌شێكی ئه‌ندامانی ئه‌و كوتله‌یه له كوتله‌كه جیابێته‌وه‌و بچنه پاڵ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌و ئاراسته سوننییه‌ی نایه‌وێ عه‌للاوی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێت، هه‌ر یه‌ك له تاریق هاشمی و رافع عیساوی و ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن.
پێشتر به‌گشتی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دژی كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی بوو بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، وپشتگیری له عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ركرد له ناو ئیئتیلافی نیشتمانی.