له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌شێكی ئه‌ندامانی ئه‌لعێراقییه به فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له كوتله‌كه راده‌گه‌یه‌نن
له لێدوانێكدا سه‌ركرده له حزبی ده‌عوه عه‌بدولحه‌لیم زوهه‌یری ئاشكرایكرد به‌شێك له ئه‌ندامانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه په‌یوه‌ندیان به ده‌وڵه‌تی یاساوه كردووه بۆ پشتگیری كردنیان له سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی بۆ دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
زوهه‌یری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له دوێنێ شه‌ممه‌وه به‌شێك له ئه‌ندامانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌یوه‌ندیدان بۆ پشتگیری كردنیان له مالیكی ، گوتیشی له میانی په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌لعێراقییه پابه‌ند نه‌بوونی خۆشیان به دوا لێدوانه‌كانی ئه‌لعێراقییه راگه‌یاندووه، كه ئه‌لعێراقییه رایگه‌یاندووه به‌شداری له حكومه‌تێك ناكات مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ناوبراو جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه درزێكی ته‌واو كه‌وتۆته ناو ئه‌ندامان و باڵه‌كانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، روونیشی كرده‌وه له ماوه‌یه‌كی كورتی داهاتوودا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌لعێراقییه به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن و به‌شداری له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌كه‌ن و رازین به وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن نوری مالیكییه‌وه‌و به‌فه‌رمیش جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه راده‌گه‌یه‌نن.