ئه‌گه‌ر كوتله‌كان به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی رازیبن، سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ره‌و به‌غدا به‌رِێده‌كه‌وێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی لێژنه‌ی دانووستكاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان مه‌حه‌مه‌د ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر كوتله عێراقییه‌كان رازی بن به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، ئه‌و كات سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌دا شاندی دانووستكاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كه ئێستا له به‌غدای پایته‌خته، برِیاره ده‌ست به گفتوگۆكانی خۆی بكاته‌وه له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ تا چه‌ند ئه‌و كوتلانه رازی ده‌بن به داواكارییه‌كانی كورد كه له 19 خاڵ پێكهاتووه له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا .
گوتیشی كوتله‌ی كوردی ئێستا له چاوه‌رِوانی وه‌لاَمی كوتله عێراقییه‌كاندایه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ تا چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به گرنگ وه‌رده‌گرن و ره‌زامه‌ندی له سه‌ر نیشانده‌ده‌ن روونیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر كوتله عێراقییه‌كان رازی بن به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ئه‌و كات سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ره‌و به‌غدا به‌رِێده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كان كۆببێته‌وه و ته‌واوی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێ.