شاندی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان گه‌رِانه‌وه به‌غدا
هه‌ولێر _ سامان
دیندار دۆسكی ئه‌ندامی شاندی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانیه‌كان رایگه‌یاند به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستاندنه له گه‌ل لایه‌نه سیاسیه‌كانی شاندی ئیتلافه‌كه گه‌یشتنه‌وه شاری به‌غدا.
دۆسكی له سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئه‌مرِۆ شه‌ممه شاندی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانیه‌كان جارێكی دیكه بۆ ئه‌نجامدانی وتوێژ له باره‌ی كارنامه‌ی پێشكه‌ش كرا‌و به لایه‌نه‌كان و زانینی دوا هه‌لوێستیان شاندی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانیه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر رۆژ نوری شاوێس جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشتنه‌وه شاری به‌غدا\"".
روونی كرده‌وه\"" شانده‌كه له رۆژانی داهاتوو له گه‌ل هه‌ر یه‌ك لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا، هاوپه‌یمانی نیشتمانی، ئه‌لعێراقیه دیدار‌و كۆبونه‌وه ساز ده‌كه‌ن\"".
وتیشی\"" له كۆبونه‌وه‌كاندا شانده‌كه داوای دوا هه‌لوێست له‌و لیستانه ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی پێشتر كارنامه‌ی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستان كه له 19خاڵ پێكهاتبوو پێ‌درابوو، چونكه تا ئێستا هیچ لایه‌نێك وه‌ڵامی داواكاریه‌كانی كوردیان نه‌داوه‌ته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت دانووستاندنی جیددیی له نێوان لایه‌نه‌كان ئه‌نجام بدرێت\""."