دارا محه‌مه‌د: یه‌كلایی بونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له سه‌ر ده‌ست نیشان كردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پرۆسه‌ی سیاسی پێشده‌خات
هه‌ولێر _ سامان
دارا محه‌مه‌د ئه‌ندامی شاندی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی رایگه‌یاند یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌سه‌ر كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق پرۆسه‌ی گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به رێكه‌وتنێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌بات.
دارا محه‌مه‌د به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" ئێستاكه ئیتلافی نیشتمانی سه‌رگه‌رمی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌كی نوێن له نێوان لایه‌نه شیعه‌كان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بۆ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق له بار‌و گونجاوه\"".
روونی كرده‌وه\"" به پێی زانیاریه‌كان به به‌ستنی هاوپه‌یمانێتیه‌كه ئیتلافی نیشتمانی خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ده‌ست نیشان كردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، یه‌كلایی بونه‌وه‌ی ئه‌و ئیتلافه‌ش له سه‌ر ده‌ست نیشان كردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران عێراق له‌و ته‌نگژه چه‌قبه‌ستوه‌ی ئێستای رزگاری ده‌بێت\"".
وتیشی\"" به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوو بێت ده‌بێت لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌سه‌ردابه‌ش كردنی سێ پۆسته سیادیه‌كه بگه‌نه رێكه‌وتن و له‌مه پتر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دوانه‌خرێت، چونكه تا دێت دۆخی سیاسی و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی عێراق به‌ره‌و ئالۆزی ده‌چێت\""."