عه‌بدولمه‌هدی: دانووستانه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت خه‌ریكه‌ ده‌گاته‌ قۆناخه‌كانی كۆتایی

عه‌بدولمه‌هدی: دانووستانه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت خه‌ریكه‌ ده‌گاته‌ قۆناخه‌كانی كۆتایی
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ میانی چاوپێكه‌وتنێكی به‌ باڵیۆزی ولاَته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق جیمس جیفری، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و كاندیدی ئیئتیلافی نیشتمانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی دووپاتیكرده‌وه‌ هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ له‌ زووترین كاتدا ولاَت له‌ ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت رزگاری بێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دانووستانی نێوان كوتله‌كان خه‌ریكه‌ بگاته‌ قۆناخه‌كانی كۆتایی، روونیشی كرده‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ یه‌كگه‌یشتنێكی باش له‌ نێوان كوتله‌كان دروست بووه‌، كه‌ هه‌موو لایه‌كیان ده‌یانه‌وێ واقیعیانه‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن.

له‌لای خۆشییه‌وه‌ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا سه‌رله‌نوێ پشتگیری ولاَته‌كه‌ی بۆ عێراقییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دووپاتكرده‌وه‌، جه‌ختیشی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت پرسێكی عێراقییه‌و ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا پشتگیری لێده‌كات بێئه‌وه‌ی فشار بخاته‌ سه‌ر لایه‌نه‌كان.
Top