پرۆژه‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا: سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانی، سه‌رۆك كۆمار بۆ عه‌للاوی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ تاڵه‌بانی
سه‌رچاوه‌كان له واشنتۆن ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌به‌نی پرۆژه‌یه‌كی نوێ ده‌كات سه‌باره‌ت به یه‌كلایی كردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن پرۆژه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی ببێته سه‌رۆك كۆمار، له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانی بێت به هه‌ردوو باڵی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی، هه‌روه‌ها پرۆژه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا رێگه به سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌دات پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت یاخود یه‌كێكی دیكه له كورد بۆ ئه‌و پۆسته دیاری كاندید بكات.
ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌و كاته‌دێت كه سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ به‌شداری كردنی له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری نیویۆركه.