به‌رِێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مالیكی له شاردنه‌وه‌ی چه‌ندین پارچه ئاسه‌واری عێراق تێوه‌گلاوه
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ری وه‌سه‌ت كه‌وتوون، به‌رِێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تاریق نه‌جم عه‌بدوڵلاَ فه‌رمانی ده‌ركردووه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لێژنه‌ی به دواداچوونی بێسه‌روشوێن بوونی چه‌ندین پارچه پاشماوه‌و ئاسه‌واری عێراقی.
ماڵپه‌ره‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌دا ناوبراو له مۆڵه‌تێكی ماوه درێژ دابوو له ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌لاَم دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باسیان له بێسه‌روشوێن بوونی چه‌ندین پارچه ئاسه‌واری عێراقیان له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كرد دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه راده‌ستی نووسینگه‌كه كرابۆوه، راسته‌وخۆ به‌رِێوه‌به‌ری نووسینگه‌كه گه‌رِاوه‌ته‌وه عێراق و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێ فه‌رمانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌ی ده‌ركردووه‌و دواتر سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی كردووه كه ئاسه‌واره‌كانی لێ حه‌شار درابوو، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت ئاسه‌واره‌كان له كۆگای چێشتخانه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه حه‌شاردراوه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ركه تاریق نه‌جم عه‌بدوڵلاَ له ساڵی 2008 چه‌ندین پارچه ئاسه‌واری له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه وه‌رگرتۆته‌وه، به‌لاَم ته‌واوی ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی له یه‌كێك له كۆگاكانی كه‌ل و په‌لی چێشتخانه‌ی مالیكی شاردۆته‌وه له بری ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیان بكاته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه به‌ته‌واوی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی نێگه‌ران كردووه به‌تایبه‌ت كه ئێستا مالیكی له هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێدایه، چاوه‌رِوانیش ده‌كرێت هه‌ریه‌ك له تاریق نه‌جم و ئه‌وانه‌ی له شاردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كان تێوه‌گلاون عێراق به‌جێبێڵن.