مالیكی: پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت
له میانی كۆوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراواندا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی ستایشی رۆڵی وه‌زاره‌تی پلانداندانی عێراقی كرد كه ته‌واوی پێداویستییه‌كانی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی ئاماده كردووه كه برِیاره پرۆسه‌كه له 24 ی مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ده‌وڵه‌ت ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی خۆی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه ئه‌نجامداوه، گوتیشی هه‌موو ریوشوێنه‌كانی گیراونه‌ته به‌ر له چوارچێوه‌ی كار‌و توانای لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بووه به پێشكه‌وتووترین شێوه كاره‌كان ته‌واو كراون؟
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا مالیكی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا له 24 ی مانگی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.
مالیكی باسی له‌وه‌شكرد رێوشوێنه‌كان دواكه‌وتن به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانرا وه‌كو پێویست كاره‌كان ته‌واو بكرێن، گوتیشی توانراوه هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌منی و دارایی پرۆسه‌كه دابین بكرێت، روونیشی كرده‌وه ئه‌و واده‌یه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه دانراوه له‌لایه‌ن ده‌ستووره‌وه دیاریكراوه‌و هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش بۆی نییه ره‌تی بكاته‌وه به‌بیانووی ناسه‌قامگیری ئه‌منی و سیاسی و شێوه‌ی دیمۆگرافی.