ئازاد چالاك: راگه‌یاندنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی سیاسیی ولاَت پێش ده‌خات
هه‌ولێر _ سامان
ئازاد چالاك ئه‌ندامی شاندی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی رایگه‌یاند چاوه‌رِوان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان بگه‌رێنه‌وه شاری به‌غدا.
ئازاد چالاك به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا هیچ كام له‌و لایه‌نانه‌ی داواكاریی و پێشنیازی ئیتلافه‌كه‌یان پێدراوه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌لاَمی داواكاریه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی به شێوه‌یه‌كی نا فه‌رمی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ل جێبه‌جێ كردنی زۆرینه‌ی داواكاریه‌كانی كورده\"".
روونی كرده‌وه\"" تا ئه‌وكاته‌ی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو ده‌ست نیشان نه‌كرێت دانووستاندنه‌كان هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نابێت، ئه‌گه‌رچی له ئێستا له‌چاوه‌رِوانی بلاَوكردنه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی جه‌نابی مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانین\"".
وتیشی\"" پێموایه بلاَوكردنه‌وه‌ی ده‌ست پێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ته‌كانێك به پرۆسه‌ی سیاسیی ئێستای ولاَت ده‌دات و پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی باش به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات و گه‌رموگوری ده‌كه‌وێته نێو دانووستاندنی لایه‌نه‌كان\""."