سه‌عدون: ته‌واوی لایه‌نه فه‌رمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له دواخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی موسڵ
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌دوێنێ له به‌غدای پایته‌خت به‌رِێوه‌چوو، په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی موحسین سه‌عدون دووپاتی كرده‌وه ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان به پێی ماده‌ی 110 ی ده‌ستوور په‌یوه‌سته به حكومه‌تی فیدرِاڵی و له ده‌سه‌لاَتی پارێزگاكان دانییه پرۆسه‌كه دوا بخات.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵ برِیاریدا هه‌موو رێوشوێنه‌كان رابگرێت كه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی شاره‌كه گیراونه‌ته به‌ر به بیانووی ئه‌وه‌ی خروقات و سه‌رپێچی له هه‌ندێك ناوچه‌ی سه‌ر به پارێزگاكه بوونی هه‌یه.
سه‌عدون جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه برِیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵ ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و توانای ئه‌وه‌شی نییه پرۆسه‌كه دوا بخات و رێوشوێنه‌كانیش رابگرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌عدون رایگه‌یاند ده‌ركردنی برِیاره‌كه ئامانجی سیاسی له پشته‌وه‌یه، گوتیشی ده‌بێت پرۆسه‌كه له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا له 24 ی مانگی داهاتوو به‌رِێوه‌بچێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌وان سه‌رجه‌م لایه‌نه فه‌رمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له برِیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.