به مه‌به‌ستی دواخستنی سه‌رژمێری دانیشتووان، نوێنه‌رانی چوار پارێزگا هه‌رِه‌شه‌ی به‌شداری نه‌كردنی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن
دوێنێ دووشه‌ممه له پارێزگای سه‌لاحه‌دین نوێنه‌رانی چوار پارێزگای عێراقی كۆبوومنه‌وه‌یه‌كیان گرێدا به مه‌به‌ستی دواخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان كه برِیاره له 24 ی مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
نوێنه‌رانی هه‌رچوار پارێزگای سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبارو كه‌ركوك و موسڵ له كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا كه له باره‌گای پارێزگای سه‌لاحه‌دین به‌رِێوه‌چوو، تاوتوێی پرسی دواخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی هه‌ر چوار پارێزگاكه‌یان كرد.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری موسڵ كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رایه‌تی پارێزگای موسڵی كرد، رایگه‌یاند نوێنه‌رانی هه‌ر چوار پارێزگاكه به جیدی به دواداچوونیان له سه‌ر پرسی دواخستنی سه‌رژمێری دانیشتوانی پارێزگاكانیان كردۆته‌وه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ سروشتی پێكهاته‌ی شاره‌كان له رووی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و حزبییه‌وه گه‌رَانده‌وه، نوجێفی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ناكرێ له پارێزگایه‌ك سه‌رژمێری دانیشتووانه‌كه‌ی ئه‌نجام بدرێ له كاتێكدا هێشتا كێشه‌و پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و شاره یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌یشی به مه‌ترسی هه‌ژمار كرد بۆ سه‌ر لایه‌نی ئه‌منی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نوێنه‌ری پارێزگای كه‌ركوك مه‌حه‌مه‌د خه‌لیل باسی له‌وه كرد ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه له كه‌ركوك به تایبه‌ت له بارودۆخی ئێستا ده‌بێته هۆی بێبه‌ش بوونی نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره له مافه شه‌رعی و ده‌ستوورییه‌كانی خۆیان، روونیشی كرده‌وه هێشتا پرسی ئه‌منی و راگواستن به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه، به گوته‌ی ناوبراو ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كه واده‌كات ئه‌وشاره ناسنامه‌ی ره‌سه‌نی خۆی له ده‌ست بدات.
له كۆتاییدا نوێنه‌رانی هه‌ر چوار پارێزگاكه رایانگه‌یاند ئه‌وان داوای دواخستنی راپرسییه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن و به‌شداری پرۆسه‌كه ناكه‌ن.