عه‌بدولمه‌هدی هۆشداریده‌دا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان
به‌گوێره‌ی به‌یانێكی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق، كه كۆپییه‌كی ده‌ست _ گولاَن _ كه‌وتووه، عادل سه‌رۆك كۆماری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی هۆشداریداوه له بیرۆكه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
دوێنێ دووشه‌ممه بۆ رۆژی دووه‌م له سه‌ر یه‌ك نوێنه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنێكی بچووككراوه‌یان بۆ تاوتوێكردنی كاره‌كانی په‌رله‌مان و كاراكردنی رۆڵی په‌رله‌مان وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسایی و چاودێری به سه‌ر كاره‌كانی حكومه‌ت گرێدا.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا عه‌بدولمه‌هدی داوای كاراكردنی رۆڵی په‌رله‌مان ده‌كات نه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چونكه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێستا‌و دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان جگه له‌وه‌ی متمانه بۆ جه‌ماوه‌ر ناهێڵێ له هه‌مان كاتدا ولاَت به‌ره‌و ته‌نگژه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌وره ده‌بات، گوتیشی باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ده‌ربازبوونی عێراق له ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت گرێدانی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانه به یه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن فشار بخه‌نه سه‌ر سه‌رانی سیاسی تا له زووترین كاتدا حكومه‌تی نوێ هه‌ڵبژێرن.
له دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێدا عه‌بدولمه‌هدی چه‌ند پێشنیارێكی خسته‌روو ، له‌وانه داوای كرد له ماوه‌ی دوورۆژی داهاتوو په‌رله‌مان ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی بكاته‌وه، عه‌بدولمه‌هدی غیابی په‌رله‌مانیشی به مه‌ترسیدارتر زانی له ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت.