هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی سه‌باره‌ت به كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست به دانووستانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه
ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه سه‌ر له نوێ هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئیئتیلافی نیشتمانی دووباره ده‌ستیان به دانووستانه دوو قۆڵییه‌كانی نێوانیان كرده‌وه سه‌باره‌ت به گه‌یشتنه رێككه‌وتنێك بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رِێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی راگه‌یاندن له ئیئتیلافی نیشتمانی هومام حه‌مودی رایگه‌یاند دوێنێ ئێواره هه‌ردوو لێژنه‌ی دانووستكار له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی له باره‌گای سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در به یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه‌و به‌گشتی تاوتوێی پرسی پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقیان كرد، له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی هه‌ر دوو ئیئتیلافه‌كرا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران.
له 4/9/2010 ئیئتیلافی نیشتمانی به فه‌رمی عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید كرد، له‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا پێداگری ده‌كات له سه‌ر كاندید كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئیئتیلافه‌كه نوری مالیكی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه.
پێشتر سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا عه‌لی ئه‌دیب ئاماژه‌ی به رێككه‌وتنی هه‌ر دوو ئیئتیلافه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به كاندید كردنی هه یه‌ك له نوری مالیكی و عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌رێژه‌ی 60% ی به ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كان له بری 80% ی ده‌نگه‌كان.
ئیئتیلافی نیشتمانی ئاماده‌نییه سازش له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی 80%ی ده‌نگه‌كان بكات، كه له به‌رامبه‌ردا ده‌وڵه‌تی یاسا داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی 51% ی ده‌نگه‌كان ده‌كات.