عگێلی: له میانی سه‌رۆكایه‌تیدا مالیكی تاك ره‌وانه برِيارو فه‌رمانی ده‌رده‌كرد
په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئیئتیلافی نیشتمانی عه‌زیز عگێلی به‌دووری خسته‌وه كوتله سیاسییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی نوری مالیكی بده‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
عگێلی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئیئتیلافی نیشتمانی كه عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مالكی نادات بۆ دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی، گوتیشی ئیئتیلافه‌كه‌یان ئه‌زموونی پێشووی مالیكی له به‌رچاوه كه تێیدا مالیكی تاك ره‌وانه سیاسه‌تی ولاَتی به‌رِێوه ده‌برد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا خالید ئه‌سه‌دی به‌توندی به‌رگری له مالیكی كرد كه توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوو بێت له ئه‌داو ئه‌ركه‌كانی له به‌رِێوه‌بردنی حكومه‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا مالیكی له میانی ده‌سه‌لاَتی خۆیدا هیچ برِیارو فه‌رمانێكی تاك لایه‌نانه‌ی ده‌رنه‌كردووه به‌ڵكو به‌رده‌وام لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی له سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق هه‌ندێك جاریش به پێی سه‌فقه‌یه‌ك به‌شدار پێكردووه، روونیشی كرده‌وه ئامانجی لێدوانه‌كانی عگێلی بۆ له‌كه‌دار كردنی مالیكییه‌و له به‌رامبه‌ریشدا ده‌یه‌وێت پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئیئتیلافی نیشتمانی بێت.