بایدن: له‌مه‌ودوا ئه‌ركه‌كانمان له عێراق ده‌بێته ئه‌ركێكی ئابووری و سه‌قامگیری ئه‌منی
دوێنێ چوارشه‌ممه له مه‌راسیمێكدا له له سه‌ربازگه‌ی نه‌سر له ناو فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن دووپاتی كرده‌وه ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی ولاَته‌كه‌ی له عێراق كۆتایی پێهاتووه به‌لاَم ته‌واو پابه‌ندی به‌رقه‌رار بوونی سه‌قامگیری ئه‌منی ئه‌و ولاَته ده‌بن و درێژه به هاوكاری و پشتگیرییه لۆجستییه‌كانی ده‌ده‌ن بۆ به‌هێزتر كردنی توانای هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا كه تێیدا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رۆبه‌رت گیتس ئاماده‌ی بوو، بایدن جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له مه‌ودوا ئه‌ركی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له ئه‌ركێكی سه‌ربازی ده‌گۆرِدرێ بۆ ئه‌ركێكی دیبلۆماسی و ئابووری و سه‌قامگیری ئه‌منی.
بایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌مكردنه‌وه‌و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه تا ئێستا زیاتر له 100 هه‌زار سه‌رباز ئه‌و ولاَته‌یان به‌جێهێشتووه كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه له سه‌ر توانای هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی كه ئه‌مه‌ریكایان باوه‌رِ پێهێناوه ئه‌وان ده‌توانن ولاَته‌كه‌یان بپارێزن له هه‌ر ئه‌گه‌رو رووداوێكی نه‌خوازراو، گوتی باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ سه‌لماندنی توانای هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق پاراستنی بارودۆخی ئه‌منی رۆژی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار بوو، كه رێگه‌یان نه‌دا هه‌ل بۆ تیرۆریستان برِه‌خسێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای ئازادانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان تێكبده‌ن.