بۆ گرتنه به‌ری رێوشوێن و میكانیزمی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان لێژنه‌یه‌ك له نێوان به‌غداو هه‌ولێر پێكده‌هێنرێت
ده‌سته‌ی بالاَی سه‌رژمێری دانیشتووان لێنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ به دواداچوون و تاوتوێكردنی میكانیزمی كاره‌كانی سه‌رژمێری له ناوچه جێ ناكۆك له سه‌ره‌كان ئه‌وانه‌ی ماده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه.
له مباره‌یه‌وه سیروان مه‌حه‌مه‌د به‌رپرسی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ده‌زگای ناوه‌ندی ئامار له عێراق رایگه‌یاند لێنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ر دوو حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرِاڵ له لایه‌ن ده‌سته‌ی بالاَی سه‌رژمێری دانیشووانه‌وه پێكهێنراوه ئه‌ركی بریتی ده‌بێت له گرتنه به‌ری رێوشوێنی پێویست و میكانیزمی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له‌و ناوچانه‌ی به‌ر ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری ده‌كه‌ون، روونیشی كرده‌وه لێژنه پێكهێنراوه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك گرێده‌دا.
جێی باسه دوا سه‌رژمێری گشتی دانیشتووانی عێراق له ساڵی 1987 به‌رِێوه‌چوو، هه‌روه‌ها له ساڵی 1997 جارێكی دیكه سه‌رژمێری ئه‌نجامدراوه به‌لاَم جگه له سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم، برِیاریش بوو به پێی خولی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه ده‌بوو له ساڵی 2007 جارێكی دیكه پرۆسه‌كه ئه‌نجامدرابووایه به‌لاَم له‌و كاته‌وه تا ئێستا سێ جار دواخرا، برِیاریشه له 24 مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو پرۆسه ئه‌نجام بدرێت.