عه‌بدولله‌تیف: سه‌باره‌ت به كاندیدی ئیئتیلافی نیشتمانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، ناكۆكی له نێوان حه‌كیم و سه‌در هه‌یه
ئه‌ندامی ئیئتیلافی نیشتمانی وائیل عه‌بدولله‌تیف رایگه‌یاند كوتله‌كانسه‌باره‌ت به كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق دووچاری ناكۆكی ناوخۆیی بۆته‌وه.
له لێدوانێكدا عه‌بدولله‌تیف ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تا ئێسستا ئیئتیلافی نیشتمانی نه‌یتوانیوه دوا كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست نیشان بكات، به‌شێوه‌یه‌ك تا ئێستا كێبرِكێیه‌یه‌كه له نێوان هه‌ر یه‌ك له ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و عادل عه‌بدولمه‌هدی ماوه‌ته‌وه.
عه‌بدولله‌تیف روونی كرده‌وه ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی پێداگری ده‌كات له سه‌ر كاندید كردنی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی، له‌و كاته‌ی ره‌وتی سه‌در سووره له سه‌ر كاندید كردنی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، ناوبراو ئه‌و هه‌والاَنه‌یش ره‌تكرده‌وه گوایه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئیئتیلافی نیشتمانی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران سازش بۆ ده‌وڵه‌تی یاسا بكات و رێگه به مالیكی بدات دووباره ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئیئتیلافی نیشتمانی برِیاری كۆتایی داوه به ره‌تكردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ پۆسته‌كه.