شوانی: بلاَوه‌پێكردنی هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له كه‌ركوك پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی خالید شوانی دووپاتیكرده‌وه بلاَوه‌پێكردنی هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له شاری كه‌ركو و ده‌ورو به‌ری ده‌ست بردنه بۆ سه‌روه‌ری خاكی عێراق و پێشێلكردنی ئه‌و سه‌روه‌رییه.
شوانی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك نییه هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له كه‌ركوك بلاَوه‌ی پێبكرێ به بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌ركوك تایبه‌تمه‌نییه‌تی خۆی هه‌یه له رووی پێكهاته‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی، شوانی گوتی جگه له‌و زوڵمه‌ی له‌و شاره كراوه به هۆی سیاسه‌تی رژێمه‌كانی فه‌رمانرِه‌وایه‌تییان كردووه له عێراق هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌تێكی دیكه‌ی نییه.
شوانی روونی كرده‌وه بلاَوه‌پێكردنی هێزێكی له‌م شێوه‌یه راسته‌وخۆ سازش كردنه له سه‌روه‌ری عێراق چونكه عێراق ولاَتێكی سه‌ربه‌خۆیه.
جێی باسه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بووه كه چاوه‌رِوان ده‌كرێ بۆ پاراستنی بارودۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركوك دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌و شاره بلاَوه‌ی پێبكرێ.