به‌هۆی لێدوانه ئاگرینه‌كه‌ی مالیكی، كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ڵده‌په‌سێری
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی له لێدوانێكدا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی به كوتله‌یه‌كی سونی ناوزه‌د كرد، له‌لای خۆیه‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی راسته‌وخۆ برِیاری هه‌ڵپه‌ساردنی دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا راگه‌یاند ئه‌و جۆره لێدوانه‌ی مالیكیشی به دووباره زیندوو كردنه‌وه‌ی گیانی تائیفه‌رگه‌ری و لێدوانی ئاگرین له قه‌ڵه‌مدا.
له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لحوره سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی به كوتله‌یه‌كی سونی وه‌سف كرد، ئه‌لعێراقییه‌ش ئه‌م لێدوانه به مه‌ترسی ده‌زانێ بۆ سه‌ر ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی ولاَت چونكه به‌هۆیه‌وه جارێكی دیكه گیانی دووبه‌ره‌كی ده‌گه‌رێته‌وه ناو عێراقییه‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه وێرِای ئیدانه‌كردنی لێدوانه‌كه‌ی مالیكی وته‌بێژی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه مه‌یسون ده‌ملوجی داوای له مالیكی كرد به فه‌رمی داوای لێبوردن له ئه‌لعێراقییه بكات و جارێكی دیكه‌ش هه‌ڵه‌ی له‌م شێوه‌یه دووباره نه‌كاته‌وه، ده‌ملوجی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا مالیكی نه‌ك هه‌ر ته‌نیا داوای لێبوردن له عێراقییه بكات به‌ڵكو ده‌بێت داوای لێبوردن له‌و عێراقییانه بكات كه ده‌نگیان به كوتله‌كه‌یان داوه بۆ پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی.
له لای خۆیه‌وه ئینتیسار عه‌للاوی په‌رله‌انتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه روونی كرده‌وه له كۆی 91 په‌رله‌مانتاری ئه‌لعێراقییه 26 په‌رله‌مانتار سونه‌ن به چ مافێك مالیكی ناو له‌و كوتله‌یه ده‌نێت كوتله‌ی سوننه.