عه‌لاوى داخوازییه‌كانى كورد په‌سه‌ند ده‌كات

عه‌لاوى داخوازییه‌كانى كورد په‌سه‌ند ده‌كات

گولاَن/ساڵح محمد
لیستى عێراقیه‌ داخوازیه‌كانى كورد په‌سه‌ند ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ردا لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ تاوتوێ كردنى داخوازیه‌كانى كورده‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانى نزیك له‌ لیستى عێراقیه‌ و سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان، \"ئه‌یاد عه‌لاوى\""ـى سه‌رۆكى لیستى عێراقیه‌ ئیمزاى له‌سه‌ر سه‌رجه‌م داخوازیه‌كانى كوردى كردوه‌ و ئاماده‌یی نیشانداوه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنى ئه‌و داخوازیانه‌ى كه‌ لیستى فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان پێشكه‌شی لیسته‌ براوه‌كانیان كردوه‌ به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێ كردنى داواكاریه‌كانى كورد.

لیستى فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان ئاشكرایی كردوه‌ كه‌ هه‌ر لایه‌نێكى عێراقی داخوازیه‌كانى كورد جێبه‌جێ بكات و به‌ نوسین به‌ڵێنى جێبه‌جێ كردنى بدات ئه‌وه‌ كورد پشتگیرى ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌كات بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ \""خالید ئه‌سه‌دی\"" ئه‌ندامى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ \""نورى مالیكی\"" سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات رِایگه‌یاند:
لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا سه‌رقاڵى تاوتوێ كردنى پێشنیاره‌كانى كورده‌ و ئه‌و پێشنیارانه‌ى كه‌ لیستى فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان پێشكه‌شی كردوه‌ له‌لایه‌ن لیستى ده‌وڵه‌تى یاساوه‌ تاوتوێ ده‌كرێت و قابیلی قبوڵ كردنن.

شایانى باسه‌ لیستى فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان 19 خاڵیان خستوه‌ته‌ به‌رده‌م لیسته‌ براوه‌كانى عێراق كه‌ سه‌رجه‌م داخوازیه‌كانى كوردى تێدایه‌ ، و رِایانگه‌یاندوه‌ كه‌ هه‌رلایه‌نێك پشتگیرى ئه‌و خالاَنه‌ بكات و به‌نوسراو به‌ڵێنى جێبه‌جێ كردنى بدات ئه‌وه‌ كورد پشتگیرى ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌كات.
ئه‌و 19 خاڵه‌ى لیستى فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان پێشكه‌شی كردوه‌ گرنگترینیان بریتین له‌: جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140 ، و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بودجه‌ و پێشمه‌رگه‌ و نه‌وت و غاز ، و له‌گه‌ڵ پۆستى سه‌رۆك كۆمار و ئه‌نجامدانى سه‌رژمێری و هه‌مواركردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان."
Top