ده‌باغ ئه‌و هه‌والاَنه ره‌تده‌كاته‌وه گوایه ده‌وڵه‌تی یاسا له هه‌واڵی دانانی كاندیدێكی دیكه له شوێنی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا عه‌لی ده‌باغ ئه‌و هه‌والاَنه‌ی ره‌تكرده‌وه كه هه‌ندێك له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان بلاَویان كرده‌وه گوایه ده‌وڵه‌تی یاسا له هه‌وڵی دیراسه‌كردنی دانانی كاندیدێكی دیكه له شوێنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
ده‌باغ رایگه‌یاند تا ئێستا ده‌وڵه‌تی یاسا سووره له سه‌ر كاندید كردنه‌وه‌ی نوری مالیكی بۆ پۆسته‌كه چونكه مالیكی ته‌واوی ئه‌و خاسێت و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تێدایه كه سه‌ركرده بۆ به‌رِێوه‌بردنی ولاَت پێویسته تێیدابێت، به‌تایبه‌ت كه مالیكی له ماوه‌ی فه‌رمانرِه‌وایی ولاَت توانی ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتی شیاو به‌ده‌ست بێنێ.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه دوێنێ چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن بلاَویان كرده‌وه ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌هۆی فشاره‌كانی ئیئتیلافی نیشتمانی حه‌كیم له دیراسه‌كردنی گۆرِینی مالیكیدایه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان سه‌ركرده‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسا گرێدراوه.