موحسین سه‌عدون: ئه‌گه‌ر به‌ر له جه‌ژن حكومه‌تی نوێی عێراق پێكنه‌هێنردێ بارودۆخی ئه‌منی به‌ره‌و خراپبوونی زیاتر ده‌چێت.
هه‌ولێر _ سامان
موحسین سه‌عدون ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌فراكسۆنی كوردستانی ، رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر به‌ر له واده‌ی كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق حكومه‌تی نوێ پێكنه‌هێندرێ بارودۆخی ئه‌منی له عێراق به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چێت.
موحسین سه‌عدون به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" قۆناغی گرنگ نراوه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته سیادیه‌كه بگه‌نه رێكه‌وتنێك و حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێ\"".
روونی كرده‌وه\"" پێویسته به‌ر له جه‌ژنی ره‌مه‌زان حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێ، ئه‌گه‌ر له‌م واده‌یه نه‌توانرا حكومه‌تی پێكبهێنرێ بارودۆخی ئه‌منی له عێراق زۆر له وه‌ی خراپتر ده‌بێت كه ئێستا هه‌یه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" به‌رده‌وامبوونی ته‌نگژه‌ی سیاسیی له عێراق و نه‌بوونی حكومه‌تێك بۆشاییه‌كی زۆری له نێو داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی عێراق دروست كردووه به جۆرێك كار گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌منی له‌و په‌ری خراپی دابێت\"".
"