ئهمرِۆ مالیكی ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان
برِیاره ئهمرِۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه به‌سه‌ر چووی عێراق نوری مالیكی به سه‌ردانێك بگاته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له میانی سه‌ردانییه‌كه‌یشی چاوی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت.
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ pukmedia به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌لاح مسته‌فا رایگه‌یاند مالیكی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی دوا پێشهاته‌كانی بارودۆخی گۆرِهپانی سیاسی و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كات.
چه‌ند رۆژێك له مه‌وبه‌ر مالیكی و تاڵه‌بانی به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه‌و له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌له كردن له پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرده‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مالیكی دووپاتیكرده‌وه تا ده‌ست تێوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان له كاروباری ناوخۆی عێراق رانهوهستێندرێن هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بێ سوود ده‌بن.مالیكی داوایشی له ئیئتیلافی نیشتمانی عه‌ممار حه‌كیم كرد به‌شداری دانووستانه‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسا بكات له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی ئه‌لعێراقییه‌و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و كوتله‌ی ته‌وافوق.