كه‌نانی: شه‌هرستانی و ئه‌دیب ده‌یانه‌وێ ببنه‌ ئه‌لته‌رناتیڤی مالیكی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران

كه‌نانی: شه‌هرستانی و ئه‌دیب ده‌یانه‌وێ ببنه‌ ئه‌لته‌رناتیڤی مالیكی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌حرار ئه‌مین كه‌نانی رایگه‌یاند زانیاری ته‌واو له‌ به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زیری نه‌وتی عێراق و سه‌ركرده‌ی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا حسێن شه‌هرستانی و سه‌ركرده‌ی حزبی ده‌عوه‌ عه‌لی ئه‌دیب ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببنه‌ ئه‌لته‌رناتیڤی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.

كه‌نانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ شه‌هرستانی و ئه‌دیب به‌جیدی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن وه‌كو كاندیدی ته‌سوییه‌ له‌ شوێنی مالیكی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید بكه‌ن به‌لاَم هه‌ردووكیان روو به‌رِووی ئاسته‌نگَكی گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌، چونكه‌ هیچ كامێكیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كیه‌ 7 ی ئازار نه‌یانتوانیوه‌ ده‌نگێكی زۆر بێنن، باسی له‌وه‌شكرد زۆرێكی دیكه‌ له‌ ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌مان ئاره‌زووی شه‌هرستانی و ئه‌دیبیان هه‌یه‌ به‌لاَم به‌لاَم به‌هۆی لاوازی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ناتوانن خۆیان كاندید بكه‌ن.

جێی باسه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو ئیئتیلافی نیشتمانی عه‌ممار حه‌كیم به‌فه‌رمی دانووستانه‌كانی خی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ڵپه‌سارد تا ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا كاندیدێكی دیكه‌ له‌ شوێنی مالیكی ده‌ست نیشان ده‌كات.
Top