تائی: پچرِانی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی رێگه‌ بۆ ئه‌لعێراقییه‌ خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنێ

تائی: پچرِانی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی رێگه‌ بۆ ئه‌لعێراقییه‌ خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنێ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ مه‌حه‌مه‌د سه‌لمان تائی دووپاتیكرده‌وه‌ نارِه‌زایی ئیئتیلافی نیشتمانی عه‌ممار حه‌كیم سه‌باره‌ت به‌ دووباره‌ كاندیدكردنه‌وه‌ی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق شتێكی تازه‌ نییه‌ به‌ڵكو ئه‌وان له‌وه‌ته‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ دژی ئه‌وه‌ن مالیكی ببێته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا تائی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ده‌یان جار ئه‌ندامانی ئیئتیلافی نیشتمانی به‌ ئاشكرا دژایه‌تی خۆیان بۆ دووباره‌ كاندیدكردنه‌وه‌ی مالیكی ده‌ربرِیوه‌، بۆیه‌ به‌لای لیستی ئه‌لعێراقییه‌ كارێكی ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر ئیئتیلافی نیشتمانی دژی كاندیدكردنه‌وه‌ی مالیكی بێت.

ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد ئه‌گه‌ر نێوانی هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی پچرِانی بكه‌وێته‌ ناو ئه‌وكات رێگا بۆ رێگه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌لعێراقییه‌ خۆش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێكبێنێ.

له‌ كۆتاییدا تائی روونی كرده‌وه‌ نارِه‌زایی ئیئتیلافی نیشتمانی سه‌باره‌ت به‌ كاندیدكردنه‌وه‌ی مالیكی و راپۆرته‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كه‌ برِیاره‌ له‌ چواری ئه‌م مانگه‌ پێشكه‌ش بكرێت جموجۆڵێك له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق دروست ده‌كات.
Top