بوخاری عه‌بدوڵلاَ: ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناتوانێت هیچ حكومه‌تێك به سه‌ر گه‌لانی عێراق بسه‌پێنێت
ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نا توانێت هیچ حكومه‌تێك به سه‌ر گه‌لاَنی عێراق له ئێستادا بسه‌پێنێت.
بوخاری عه‌بدوڵلاَ ئه‌ندامی پێشووی خولی عێراق و شاره‌زا له بواری یاسای نێوده‌وڵه‌تی له لێدوانێكی تایبه‌تدا به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نا توانێت له ئێستا دا هیچ حكومه‌تێك پێكبهێنێت بۆ به‌رِێوه‌بردنی كاروباره‌كانی ولاَت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له یه‌ك حاڵه‌تدا ئه‌گه‌ر له هه‌ر ولاَتێك بارودۆخی سیاسیی و ئابووری و كۆمه‌لاَیه‌تی ئالۆز بوو به جۆرێك بوبێته مه‌ترسی بۆ ولاَتانی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه نه‌مێنێ له‌م حاله‌ته‌دا ده‌توانێت حكومه‌تێك پێكبهێنێت\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" به‌لاَم له ئێستا دا عێراق له‌و باره دووره، به جۆرێك حكومه‌ت له‌م ولاَته هه‌یه‌و كاری خۆی ده‌كات، بۆیه یاسا رێگا نادات هیچ جۆره حكومه‌تێك به سه‌ر گه‌لاَنی عێراق بسه‌پێنێ\""."