رِه‌واندوزى داواكاریه‌كانى كورد له حكومه‌تى داهاتوى عێراق ئاشكرا ده‌كات
گولاًَن/ساڵح محمد
ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواكاریه‌كانى كوردى خسته رِو له حكومه‌تى داهاتوى عێراق و جه‌ختى له‌سه‌ر سوربونى كورد كرده‌وه له‌سه‌ر وه‌رگرتنى ئه‌و پۆستانه‌ى دیارى كردوه بۆ به‌ژدارى كردنى له حكومه‌تى داهاتوى عێراق.
(فریاد رِه‌واندوزى) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رِایگه‌یاند:
كورد داوای چه‌ند پۆستێكى سیادى كردوه له حكومه‌تى داهاتوى عێراق كه مافێكى رِه‌واى خۆیه‌تى و پێویسته ئه‌و پۆستانه‌ى پێبدرێت و به‌فه‌رمى ئه‌و داواكاریانه‌مان پێشكه‌شی لایه‌ن عێراقیه‌كان كردوه.
گوتیشى: ئه‌و پۆستانه‌ى كه كورد داواى ده‌كات بریتین له پۆستى سه‌رۆك كۆمار و پۆستى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و دوو وه‌زاره‌تى سیادی و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى خزمه‌تگوزارى و ده‌وڵه‌ت.
هه‌روه‌ها فریاد رِه‌واندوزى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌و پۆستانه‌ى كه كورد وه‌ریده‌گرێت له حكومه‌تى داهاتوى عێراق به‌پێى ژماره‌ى ئه‌و كورسیانه‌ى كه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ده‌ستیان هێناوه له‌نێوان لایه‌نه‌كانى به‌ژداربو له لیستى فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت كه بریتین له (پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و گۆرِان و یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان).
شایانى باسه به‌هۆى رِێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌كان به‌تایبه‌ت پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران تا ئێستا حكومه‌تى نوێی عێراق پێكنه‌هاتوه و له‌كاتێكدا كه زیاتر له چوار مانگه هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئه‌نجام دراوه، و ماوه‌یه‌كى كه‌م ماوه بۆ ته‌واوبونى واده‌ى یاسایی بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت كه ده‌ستور دیارى كردوه.