موسه‌وی: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی یاسا پێداگری بكات له‌سه‌ر كاندید كردنی مالیكی ئیئتیلافی نیشتمانی هه‌ڵوێستی دیكه‌ی ده‌بێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی ئیئتیلافی نیشتمانی عێراقی كه‌میله موسه‌وی رایگه‌یاند پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌شی هاوپه‌یمانییه‌تی نیشتمانییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا پێداگری بكات له‌سه‌ر كاندید كردنی نوری مالیكی بۆ ئه‌و پۆسته ئه‌وكات ئه‌وان له ئیئتیلافی نیشتمانی هه‌ڵوێستی دیكه‌یان ده‌بێت بۆ چوونه ناو هاوپه‌یمانێتی دیكه.
موسه‌وی بۆ ئاكانیوز رایگه‌یاند ئیئتیلافی نیشتمانی داوای گۆرِینی نوری مالیكی كاندیدی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌گه‌ر له حاڵێكدا ده‌وڵه‌تی یاسا سوور بێت له‌سه‌ر كاندیدكردنی مالیكی ئه‌وكات ئیئتیلافی نیشتمانی هه‌ڵوێستی دیكه‌ی ده‌بێت، چونكه له توانایدایه هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی نموونه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ببه‌ستێ.
باسی له‌وه‌شكرد به‌رنامه‌ی هه‌ریه‌ك له ئیئتیلافی نیشتمانی و ده‌وڵه‌تی یاسا زۆر له‌یه‌ك نزیكه به‌لاَم كاندیدكردنی مالیكی به‌ربه‌ست دروست ده‌كات له نێوان گه‌یشتنی هه‌ردوولا به رێككه‌وتن و به‌هیچ جۆرێكیش ئه‌وان ره‌زامه‌نیان له‌سه‌ر كاندیدكردنی مالیكی نه‌نواندووه.