به‌رله دانیشتنه‌كه‌ی ئهمرِۆی په‌رله‌مان مالیكی له‌گه‌ڵ كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆده‌بێته‌وه
پێش ئه‌وه‌ی ئهمرِۆ سێه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی خۆی ببه‌ستێ، سه‌ر له ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه سه‌ركردایه‌تی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری له‌گه‌ڵ شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا گرێدا.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند سه‌ر له ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌كه له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی و شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی رۆژ نوری شاوێس كۆبوونه‌وه‌كه گرێ‌دراو تێیدا دوا پێشهاته‌كانی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان تاوتوێكرا.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت روونی كرده‌وه به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له هه‌مانگی نێوان هه‌ردوو كوتله‌كه بۆ دانیشتنه چاوهرِوانكراوهكهی ئهمرِۆ سێشه‌ممه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌گه‌ری به‌شداری نه‌كردنی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئارادایه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئهمرِۆكهی په‌رله‌ماندا سهرهرِای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داوای لێده‌كه‌ن به‌شداری بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئهمرِۆكهدا كۆتایی به ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت پێكبهێنرێت.
به‌شداری نه‌كردنی ده‌وڵه‌تی یاسا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئهمرِۆ هۆیه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه ئیئتیلافی نیشتمانی عه‌ممار حه‌كیم راگه‌یاند وه‌كو ئیئتیلافی نیشتمانی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه ده‌بێت نه‌ك وه‌كو هاوپه‌یمانی نیشتمانی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا.