سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتمانی: پێشنیاری پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی ئه‌لعێراقییه‌، هاوپه‌یمانی نیشتمانی، كوردستانی له‌ ئارادایه‌

سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتمانی: پێشنیاری پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی ئه‌لعێراقییه‌، هاوپه‌یمانی نیشتمانی، كوردستانی له‌ ئارادایه‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

سه‌ركرده‌یه‌ك له‌ هاوپه‌یمانی نیسشتمانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكرێ له‌ لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئور ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌وڵێكی جیدی له‌ ئارادایه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌ ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ عێراق، گوتیشی یه‌كێك له‌و بژاره‌ پێشنیاركراوانه‌ی پێشكه‌شكراون بۆ یه‌كلایی كردنی ته‌نگژه‌كه‌ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی سێ قۆڵی نێوان هه‌ریه‌ك له‌ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانه‌ .

سه‌ركرده‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا برِیاریدا به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان نه‌بێت كه‌ برِیاره‌ له‌ یه‌كی ئاب گرێبدرێ، ئه‌وكات هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌لعێراقییه‌و هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ ده‌بن و ده‌توانن نیسابی یاسایی ته‌واو بكه‌ن به‌م پێیه‌ش ده‌توانن هاوپه‌یمانییه‌تێك پێكبهێنن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ واقیع و خۆی ده‌سه‌پێنێ.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی روونی كرده‌وه‌ یه‌كێك له‌ پێشنیاره‌ پێشكه‌شكراوه‌كان بۆ ده‌رچوونی عێراق له‌ ته‌نگژه‌ی بێ حكومه‌تی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تێكی سێ قۆڵییه‌ له‌ نێوان هه‌رسێ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان، گوتیشی گفتۆگۆكانی نێوان ئه‌لعێراقییه‌و هاوپه‌یمانی نیشتمانی گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاسته‌نگ به‌لاَم ئه‌گه‌ر كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بچێته‌ نێوان هه‌ردوولا ئه‌وكات به‌ ئاسانی ده‌توانن كۆتایی بێنن به‌ ته‌نگژه‌ی پیكهێنانی حكومه‌ت.
Top