ئه‌مرِۆ ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانی و ئه‌یاد عه‌لاوی كۆده‌بینه‌وه‌

ئه‌مرِۆ ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانی و ئه‌یاد عه‌لاوی كۆده‌بینه‌وه‌

هه‌ولێر _ سامان

ئه‌ندامێكی شاندی دانووستاندی ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان رایگه‌یاند پاش كه‌مێكی تر ئیتلافه‌كه‌یان له‌ گه‌ل ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

دیندار دۆسكی ئه‌ندامێكی شاندی دانووستاندی ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" برِیاروایه‌ دوای نیوه‌رِۆی ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان له‌ شاری به‌غدا له‌ گه‌ل ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه‌ كۆده‌بێته‌وه‌\"".


روونی كرده‌وه‌\"" چاوه‌رِوان ده‌كرێت له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ دا تاوتوێی دانووستاندنه‌كانی ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان و لیستی ئه‌لعێراقییه‌ بكرێت\"".

ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" هه‌ر وه‌ك له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ دا باس له‌ كێشه‌و گرفتانه‌ی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كه‌ بۆنه‌ته‌ هۆكار بۆ نه‌گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به‌ رێكه‌وتنێك به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق و دابه‌شكردنی سێ پۆسته‌ سیادیه‌كه‌\"".

"
Top