به‌یاتی: به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی كوتله‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی فوئاد مه‌عسوم وه‌كو سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان
ئه‌ندامی ئیئتیلافی نیشتمانی عێراقی مه‌حه‌مه‌د به‌یاتی ئاشكرایكرد رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی هه‌یه له نێوان كوتله سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی فوئاد مه‌عسوم بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی.
به‌یاتی روونیكرده‌وه ته‌واوی كوتله‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ریككه‌وتوون مه‌عسوم به‌رده‌وام بێت له پۆسته‌كه‌ی تا ئه‌وكاته‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی هه‌ر سێ سه‌ركایه‌تی كۆمار‌و وه‌زیران و په‌رله‌مان به‌یه‌ك سه‌فقه له دانیشتنی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، گوتیشی ئه‌گه‌ر نه‌توانرا هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه هه‌ڵبژێردرێ ئه‌وكات مه‌عسوم وه‌كو سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان ده‌مێنێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌یاتی به‌پێویستی زانی په‌له بكرێ له گرێدانی دانیشتنی په‌رله‌مان كه برِیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه دانیشتنه‌كه ببه‌سترێ و جارێكی دیكه دوانه‌خرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی مه‌عسوم وه‌كو سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان به‌یاتی گوتی: ئه‌م پرسه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی عه‌ممار حه‌كیم و سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و جێگره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و خودی فوئاد مه‌عسوم په‌سه‌ندكراوه.
له كۆتاییدا به‌یاتی رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر كوتله‌كان له دانیشتنی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ئه‌وكات راسته‌وخۆ په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ده‌دات و كۆتایی دێت به پرسه‌كه‌و ئه‌گه‌ر كوتله‌كانیش نه‌گه‌نه رێككه‌وتن ئه‌وكات په‌رله‌مان ناچار ده‌بێت كۆبوونه‌وه گرێبدات و سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێته‌وه.