ده‌باغ: پێشبینی ده‌كرێ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرِۆی نێوان مالیكی و عه‌للاوی به ئه‌نجامێكی باش كۆتایی بێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی حكومه‌تی ماوه به‌سه‌رچووی عێراق عه‌لی ده‌باغ رایگه‌یاند ئه‌مرِۆ پێنج شه‌ممه سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی و سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه، گوتیشی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوایی نێوان هه‌ردوولا به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بوو ئومێدیش ده‌كرێ ئه‌نجامی باشی لێبكه‌وێته‌وه سه‌باره‌ت به پرسی كۆتایی هێنان به‌ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌باغ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا عه‌للاوی نه‌رمییه‌كی زۆری نواندووه سه‌باره‌ت به یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، به‌تایبه‌ت كه هه‌ریه‌ك له مالیكی و عه‌للاوی پێداگری له‌سه‌ر به‌شداری پێكردنی ته‌واوی كوتله‌و پێكهاته عێراقییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه له پێكهێنانی حكومه‌ت.
ده‌باغ باسی له‌وه‌ش كرد تا ئێستا ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه هه‌ر یه‌ك له مالیكی و عه‌للاوی له‌سه‌ری رێكبكه‌ون پرسی سه‌رۆك وه‌زیرانه كه هه‌ریه‌كه‌یان باره‌كه بۆ لای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی لاركاته‌وه.
ده‌باغ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌رچی تا ئێستا هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی نه‌یتوانیوه كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست نیشان بكات به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا هاوپه‌یمانی نیشتمانی پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر مافی خۆی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و دانانی سه‌رۆك وه‌زیران.
له كۆتاییدا ده‌باغ روونی كرده‌وه ئه‌گه‌ر كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دان به مافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی دابنێ سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌وكات عێراق له ته‌نگژه‌ی بێ حكومه‌تی ده‌ربازی ده‌بێت، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرِۆی نێوان مالیكی و عه‌للاوی به ئه‌نجامێكی باش كۆتایی بێت.