سامی شۆرش حكومه‌تی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ ئاودیوكردنی نه‌وتی باشوور بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق

سامی شۆرش حكومه‌تی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ ئاودیوكردنی نه‌وتی باشوور بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی سامی شۆرش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا حكومه‌تی عێراق له‌ رێگه‌ی هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌ت بۆ كورد سه‌باره‌ت به‌ ئاودیوكردنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولاَت ده‌یه‌وێ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی سه‌ره‌خۆی بشارێته‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام نه‌وتی باشوور به‌ره‌وه‌ ولاَتانی دراوسێ و ولاَتانی كه‌نداو ئاودیو ده‌كات. روونیشی كرده‌وه‌ له‌ عێراق دیارده‌یه‌ك دروست بووه‌ پێی ده‌گوترێ بازدان به‌سه‌ر ده‌ستوور، بۆیه‌ له‌سه‌ر هێزه‌ سیاسییه‌كان پێویسته‌ په‌نا ببه‌نه‌ به‌ر ته‌وافوق ئه‌گه‌ر له‌ حاڵێكدا نه‌یانتوانی له‌ رێگه‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه‌ به‌ ئاودیوكردنی نه‌وت و هه‌نارده‌ كردنی له‌ رێگه‌ی قاچاخ و نایاسایی، شۆرش گوتی: ئه‌وه‌ خروقات نییه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامی داوه‌ به‌ڵكو هه‌ر كاتێك هه‌ر جۆره‌ خروقاتێكی له‌م شێوه‌یه‌ روویدا حكومه‌تی هه‌رێم به‌جیدی چاره‌سه‌ری ده‌كات.
شۆرش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ هیچ جۆره‌ ئاودیوكردنێكی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ رووینه‌داوه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ی روویداوه‌ ته‌نیا هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وته‌ ئه‌ویش به‌رێگه‌ی یاسایی تێپه‌رِده‌كرێن، گوتیشی كورد كورد له‌ پیشه‌سازی نه‌وتدا پشت به‌ یاسای نه‌وت و گاز ده‌به‌ستنشۆرش پرسیاری ئه‌وه‌شی كرد بۆچی كه‌س له‌ ئاودیوكردنی نه‌وتی باشوور ناپێچێته‌وه‌ كه‌ رۆژانه‌ به‌رێگه‌ی نایاسایی نه‌وت به‌ره‌وه‌ ولاَتانی دراوسێ و كه‌نداو ئاودیو ده‌كرێ، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆ كورد هه‌ڵده‌به‌سترێ ته‌نیا داپۆشینی تۆمه‌ته‌كانی سه‌رخۆیانه‌.
Top