عوسمان: تا ئێستا هیچ رێكه‌وتنێك له‌ نێوان ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانی و ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌لعێراقییه‌ له‌ سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته‌ سیادییه‌كه‌ نه‌كراوه‌

عوسمان: تا ئێستا هیچ رێكه‌وتنێك له‌ نێوان ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانی و ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌لعێراقییه‌ له‌ سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته‌ سیادییه‌كه‌ نه‌كراوه‌


هه‌ولێر - سامان

مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، سێشه‌ممه‌، رایگه‌یاند تا ئێستا هیچ رێكه‌وتنێك له‌ نێوان لیستی ده‌وڵه‌تی یاساء ئه‌لعێراقییه‌ء ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان نییه‌ بۆ دابه‌شكردنی سێ پۆسته‌ سیادییه‌كه‌.

مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ جۆره‌ رێكه‌وتنێك له‌ نێوان ئیتلافی كوردستانی و ده‌وڵه‌تی یاساو ئه‌لعێراقییه‌ نه‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته‌ سیادییه‌كه‌ رێبكه‌وین\"".

روونی كرده‌وه‌\"" ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داواكاری له‌م چه‌شنه‌ی له‌ لایه‌ن لیسته‌كانی دیكه‌ پێ بگات ره‌تی ناكاته‌وه‌، به‌لاَم له‌ نێوخۆماندا تاوتوێی ده‌كه‌ین\"".

وتیشی\"" له‌ ئێستا دا په‌ره‌سه‌ندنی گه‌وره‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنێك به‌ مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی سێ پۆسته‌ سیادییه‌كه‌ و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق هه‌یه‌\"".

"
Top