زێبارى: هیچ سه‌ركرده‌یه‌كى په‌كه‌كه‌ له‌ خاكى عێراق نییه‌

زێبارى: هیچ سه‌ركرده‌یه‌كى په‌كه‌كه‌ له‌ خاكى عێراق نییه‌

گولاَن/ساڵح محمد
دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى توركیا به‌فه‌رمى داواى له‌ حكومه‌تى عێراق كرد كه‌ سه‌ركرده‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان رِاده‌ستى توركیا بكات، حكومه‌تى عێراق رِه‌تى كرده‌وه‌ هیچ سه‌ركرده‌یه‌كى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ خاكى عێراق هه‌بێت.

(هوشیار زێباری) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رِایگه‌یاند:
ئه‌و سه‌ركردانه‌ى حكومه‌تى توركیا داواى كردون له‌ سنورى عێراق نییه‌ و له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌لاَتى حكومه‌تى عێراقه‌ بۆیه‌ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ سه‌خته‌ و له‌ده‌سه‌لاَتى حكومه‌تى عێراق نییه‌.

شایانى باسه‌ به‌پێى ستراتیژیه‌تى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق و توركیا ده‌بێت هه‌رسێ ولاَت هه‌ماهه‌نگى یه‌كتر بكه‌ن بۆ رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان، به‌لاَم حكومه‌تى توركیا عێراق به‌ داڵده‌دانى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات، و حكومه‌تى عێراقیش ئه‌و تۆمه‌تانه‌ رِه‌ت ده‌كاته‌وه‌،
هه‌روه‌ها توركیا لیستێكى پێشكه‌ش حكومه‌تى عێراق كردوه‌ كه‌ ناوى 230 سه‌ركرده‌ى پارتى كرێكارانى كوردستانى تێدایه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه‌ داواكراوه‌.

له‌به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌یدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق هۆشدارى دا له‌سه‌ر كێبرِكێ كردنى توركیا و ئێران له‌سه‌ر بونى رِۆڵیان له‌ ئاینده‌ى عێراق و ده‌ست تێوه‌ردان له‌ كاروبارى ناوخۆى عێراق.

له‌كۆتاییدا هوشیار زێبارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق هیواى خواست ولاَتانى عه‌ره‌بی رِۆڵی زیاتر بگێرِن له‌ عێراق و په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق باشتر بكه‌ن.
Top